کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامی سەرۆک بافڵ لە یادی ١٩ ساڵەی کۆچی دوایی دارۆ شێخ نوری

.

03:51 PM - 31/05/2023

لە یادی ١٩ ساڵەی کۆچی دوایی دارۆ شێخ نوری،سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی بنەماڵەی دارۆ شێخ نوری کرد.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ: 

ئەمڕۆ ١٩ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی کاک دارۆ شێخ نوری، سەرکردە و شۆڕشگێڕی کوردایەتی و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان تێدەپەڕێت.

کاک دارۆ یەکێکبوو لە سەرکردە خۆنەویست و دڵسۆزەکانی کوردستان و ژیانی خۆی لەپێناو گەل و سەرخستنی شۆڕشی نوێدا تەرخانکردبوو. هەر ئەمەش وایکردبوو متمانە و خۆشەویستیی سەرۆک مام جەلال بەدەستبهێنێت.

ئەو نەک هەر خۆی، بەڵکو خانەوادەکەشی نموونەی خەبات و قوربانیدان بوون و خاتوو نەرمین عوسمانی هاوژینیشی، ژنە شۆڕشگێڕێکی ئازا و بەئەمەکی کوردستان بوو کە تاوەکو ئێستاش لە خەبات بۆ بەدیهێنانی مافەکانی کورد بەردەوامە.

ئێمە سەرکردە و شۆڕشگێڕەکانمان لەیادناکەین و یاد و یادەوەرییان هاندەرمان دەبن بۆ بەردەوامی و خەباتمان لەپێناو سەرفرازیی کورد و کوردستاندا.

دروود بۆ رۆحی کاک دارۆ و سەرفرازی بۆ خانەوادە سەربەرزەکەی

بافڵ جەلال تاڵەبانی 

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە