کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامی پیرۆزبایی حزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

.

01:12 PM - 31/05/2023

بەبۆنەی ٤٨ ساڵەی یادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، مەکتەبی سیاسیی حزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەکتەبی سیاسیی ی.ن.ک کرد.

دەقی پیرۆزباییەکە:

بەبۆنەی یادی ٤٨ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیە تێکۆشەرەکەتان (یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان) بەناوی سکرتێر و ئەندامانی سیاسی و سەرکردایەتی و سەرجەم هەڤاڵانمان لە حزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین، ئومێدەوارین ئەم یادە پڕشکۆیە ببێتە خاڵی وەرچەرخانی گرژی و ئاڵۆزییەکانی هەرێم و بەغدا لەلایەک و (یەکێتی و پارتی) لەلایەکی تر، کە ماوەیەکە گەیشتووەتە ئاستێک مەترسی دروستکردووە بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان و نەکۆکییەکانی گەیاندووە بە قۆناغێک رەواندنەوەی ئاستتەنگ کردووە، بۆیە دەخوازین ئەم دەرفەتە بقۆزێتەوە بۆ ئاشتەوایی راستەقینە و ئاوڕێکی باشتر لە دۆخی هەرێم و خەڵکی کوردستان بدەنەوە، هەر سەرکەوتووبن.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە