کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ کەشوهەوا ناجێگیری بەخۆیەوە دەبینێت

.

10:56 AM - 31/05/2023

 

کەشناسیی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە ، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت.

 کەشناسیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا کەشوهەوای ئەمڕۆ چوارشەممەی بڵاوکردەوە، ئەگەری دروست بوونی کەشێکی ناجێگیر لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان  هەیە لە کاتەکانی نیوەڕۆ لە ماوەیەکی کورتخایەن کۆتای دێت،ئاسمانی سەنتەری پارێزگاکان لە پەڵە هەورەوە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.

سەبارەت بە پلەکانی گەرما ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ هەندێ ناوچە کەمێک بەرزدەبێتەوە.

سبەی پێنج  شەممە،ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور هەندێ ناوچە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     :  36 پلەی سیلیزی

سلێمانی   : 35 پلەی سیلیزی

دهۆک      : 35 پلەی سیلیزی

کەرکوک   : 39 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە   : 37 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 24 پلەی سیلیزی

زاخۆ      :  35 پلەی سیلیزی

سۆران :  34 پلەی سیلیزی

گەرمیان  :  39 پلەی سیلیزی

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە