.
10:30 - 30/05/2023
دارۆی خۆشەویست
نەرمین عوسمان
ئەمڕۆ نۆزدە ساڵی تەواو بەسەر کۆچتدا تێپەڕ دەبێ، نۆزدە ساڵ ئازارەکان وەک گاسنی بێ بەزەیی ناخم دەکێڵن.
دارۆ گیان تۆ پیاو و مرۆڤێکی وا بوویت ھەر زۆر زوو دڵ و عەشقی منت کێش کرد، نیگای رۆژانی زانکۆت، خاکێتی و مرۆبوونت، بیروبۆچونت سەر راستی و یٔەوینی راستت، دڵسۆزیت بۆ خاک و پێشمەرگە و وەستانەوەت دژی ستەم و زۆرداری، گەورەیی نواندنت لە یٔاست خزم و کەسوکار، بەتەنگەوەبوونت بۆ ھەمووان، ھەوێن و ھۆکاری عەشق و دڵنەواییم بووی، هۆکاری بەختەوەریم بووی.
دارۆی من و ھەمووان،نۆزدە ساڵە بێ تۆین ، بەس دڵ لە دڵ مەدە، نەک لای من، بگرە لای هەموومان بوونت هەیە و قسەکانت رۆژانە دووبارە دەکەینەوە، لە خۆشی و ناخۆشیدا هەست بە بوونت دەکەین.
دڵت وەک بەهار وابوو بۆیە لە بەهاردا کۆچتکرد، رەوەندێک بووی بەرگەی کەشی قورست نەدەگرت،
تۆ دڵی منت پڕ کرد لە عەشق، دڵی ھاوڕی و یٔارام و نارینت پڕ کرد لە دڵسۆزی و رێزگرتن و خاکەڕایی و خۆشەویستی بۆ کوردستان، تۆ ھێندە بێ وێنە بووی، ھەمیشە یٔەڵێم بۆ لەم سەر زەمینە ھەر یەک دارۆ ھەبوو.
دارۆی من، یٔازیزە بێ وێنەکەم
نۆزدە ساڵە تۆ ھەر بە جەستە لێم دووری، دەنا خۆشت یٔەزانی بە ھەموو ھەست و ھۆش و رۆح و ژیانمەوە لاتم و لات یٔەبم.
تۆ رۆیشتی، بەڵام زۆر شتت بۆ بەجێھێشتم، وەفا و راستگۆیی، یٔەوین و جوانی، منداڵە نازدارەکانمان، ھاوە و یٔارەکۆ و نارە گوڵی، تۆ یٔەزانی بە تۆ و یٔەوان چەند یٔاسوودەم. یٔەزانی لە دووری تۆ دوو کوڕ و تاقانە کچەکەمان چەند حەیرانی تۆن و نازی منیش یٔەکەن.
بنوو دارۆکەم، دارۆی عەشق و خەندە و جوانی و قسە خۆشی، چۆن زوو جێتھێشتین چۆن زوو بێ نازت کردین.؟ نەئەوەندە منداڵبووم بیرم بچێتەوە، نە ئەوەندەش گەورەبووم لەبیرت بکەم، خەونی پیربوونمان بەیەکەوە زوو کوتایت پێهێنا، تەنها خەونێک بوو و هچیتر.
ھەم عاشقتم وەکو سەردەمی پێکەوەبوونمان، ھەمیش بیرت یٔەکەم چوون باڵندەیەکی باڵشکاو، بیری فڕین دەکات، دەمەوێ هەتا زووە رێگام بکەوێتە لات ژوانێک برەخسێنینم بۆ هەتایە.
ئەی ئەم خاک و گڵە چەند خۆشەویستمان لێدووردەخاتەوە، چەندە بێبەزەییە چەندین روحی جوانی لە باوەش کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە