کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د. یوسف گۆران : لە ئێستادا باشترین بژارە لەبەردەم هەرێمەکەمان رێکخستنی هەڵبژاردنێک بێ بۆ دەستنیشانکردنی ئەنجومەنێکی دامەزرێنەر

.

06:27 PM - 30/05/2023



بەهۆی نەمانی بەرزترین دەسەڵاتی یاسادانان و پەکخستنی سەرجەم دامودەزگا فەررمییەکانی هەرێم (بە کۆمسیۆنیشەوە) بە بڕیاری ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵی عێراق ،لەبەر نەبونی دەستورێک لە هەرێم و هەروەها رێککەوتنێکی گشتگیر نێوان هێزە سیاسییەکان بۆ چۆنیەتی بەڕێوە بردنی قۆناخی ئایندە و دەربازبوون لەم بۆشاییە دەستوری و تەشریعی و دامەزراوەییە.
‎لەبەر ئەم هۆکارانەی سەرەوە رەنگە لە ئێستادا باشترین بژارە لەبەردەم هەرێمەکەمان رێکخستنی هەڵبژاردنێک بێ بۆ دەستنیشانکردنی ئەنجومەنێکی دامەزرێنەر(تاسیسی) بۆ هەرێم کە تیایدا ئەرکی سەرەکی ئەنجومەنەکە دانانی دەستورێک بێت بۆ هەرێم و پەسەند کردنی لەلایەن کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە لە راپرسییەکی سەرتاسەریدا.
‎پاش پەسەند کردنی دەستوری هەرێم سەرجەم دەسەڵاتە تەشریعی و حکومییەکان روون دەبن و چارەسەری بنەڕەتی و دەستوری بۆ کێشەکانی ئێستای هەرێم لە چەشنی نوێنەرایەتی پێکهاتەکان و کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و شێوازی بەڕێوەبردنی حکومەت و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری دادەنرێت.
‎بەکورتی لەئێستادا هەرێمەکەمان بەبۆشاییەکی قوڵی یاسایی و دامەزراوەیی تێپەڕ دەبێت و بۆ تێپەڕبونی پێویستی بە چارەسەری بنەڕەتی و دیموکراسی ودامەزراوەییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە