.
06:23 - 30/05/2023
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، تایەی ئۆتۆمبێل بەپیشەوەرێکدا تەقیەوەو دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ سێ شەمە لەگوندی صاڵح ئاغا سەربەناحییەی قۆرەتوەوە تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی (اسماعیل انوەر محمود ) لەدایکبووی 1995 دانیشتووی گوندی گردەگۆزینە سەربەقەزای کەلار هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی گەرمیان ئاماژە بەوەشکراوە، بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەگوندی صاڵح ئاغا دوکانی فرۆشتن و گۆڕینی تاییەی ئۆتۆمبێلی هەیە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتێکدا ویستوویەتی هەوا بکاتە تایەی ئۆتۆمبێلێکەوە لەجۆری بارهەڵگر (بەڕاد) تایەکەی پێداتەقیوەتەوەو لەئەنجامدا گیانیلەدەستداوە.
روونیشیکردەوە، لەئێستادا توێکاری بۆتەرمی ناوبراو کراوەو پۆلیسی لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە