کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سایلۆی كەلار بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران كرایەوە

.

06:01 PM - 30/05/2023

سایلۆی كەلار بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران كرایەوە، بەپێ بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عیراقیش لەسنووری گەرمیان 36 هەزار تۆن گەنم وەردەگیرێت و داوا دەكرێت ئەو بڕە زیاتربكرێت.

جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا  ڕایگەیاند، ئەو ڕێژەیەیی كە بۆ گەرمیان دەستنیشانكراوە زۆر كەمەو داوایكرد وەزارەتی كشتوكاڵ و بازرگانی عیراق و هەرێمی كوردستان ئەو گرفتە چارەسەر بكەن، چونكە 36 هەزار تۆن لەئاست ئەو بەرهەمە زۆرەی جوتیارانی سنووری گەرمیان زۆر كەمە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە