کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەزگای ئاسایشی هەرێم چەند کەسێکی تێکدەر و تەقەکەری لە چەمچەماڵ دەستگیرکرد

.

05:03 - 30/05/2023

 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، ( ١٣ ) کەسی بە تۆمەتی تەقەکردن و نانەوەی پشێوی دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بەرەبەیانی ٢٠٢٣/٥/٢٩ لەناو بازاڕی چەمچەماڵ کێشەی کۆمەڵایەتی لە نێوان دوو بنەماڵەدا دروست دەبێت و چەند کەسێک بەهۆی تەقەکردنەوە بریندار دەبێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەبەوەشکراوە، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەهاوکاری هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم تۆمەتبارانیان بە ماددەی ( ٤٠٥ ) دەستگیرکرد.

روونیشیکردەوە، تۆمەتباران پێکهاتبوون لە ( ١٣ ) کەس ، دەستگیرا بەسەر سەرجەم چەک و کەرەستە سەربازیەکانیان ، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانیان بەردەوامە و ڕووبەڕوی یاسا کرانەوە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە