.
03:34 - 30/05/2023
چالاكوانێكی بواری پاراستنی شوێنەوار و كەلەپوور لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد لەچەند مانگی رابردوو چەندین كەرەستە و كەلوپەلی دێرین لەخانوو و كۆشكە دێرینەكانی چوار گەڕەكی كۆیە بەتاڵان دەبرێن و سەرەڕای ئاگاداركردنەوەی لایەنە ئەمنییەكان تائێستا هیچ كەسێكیش لەسەر ئەو دیاردەیە دەستگیر نەكراوە.
ئەو چالاكوانە ئاماژەی بەوەشكرد مێژووی بەشێك لەو كەلوپەلە كەلەپووریانە بۆ پێنج تا هەشت سەدە پێش ئێستا دەگەڕێتەوە دوایین كەرەستەش كە دیار نەماوە ڕاگری یەكێك لەكۆشكەكانی بنەماڵەی چەلەبیەكانە كە بەنەخش و زەغرەفەی فارسی هەڵكۆدراوە و لەكۆی پێنج دانە تەنها سێ دانەیان ماوەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە