.
03:21 - 30/05/2023
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ پۆلو شاڵاو عەلی عەسکەری، لێپرسراوی هەواڵگریی پێشمەرگە کۆبووەوە.
لەکۆبوونەکەدا عەمید سیروان کەریم، راوێژکاری ئەمنی و هەواڵگریی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و عەمید گۆران بەرزان، یاریدەدەری ئەمنی و هەواڵگریی سەرۆکی یەکێتی ئامادەبوون.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای پیرۆزبایی لە پۆلو شاڵاو عەلی عەسکەری بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک لێپرسراوی هەواڵگریی پێشمەرگە، هیوای سەرکەوتنی لە بەرپرسیارێتییە نوێکەیدا بۆ خواست و رێنوێنیکرد بە ئەوپەڕی دڵسۆزییەوە خزمەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکات و پشتبەستوو بە بنەما هەواڵگری و سەربازییەکان ئەرکەکانی بەجێبهێنێت.
لەبەرامبەردا لێپرسراوی نوێی هەواڵگریی پێشمەرگە سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی سەرۆکی یەکێتی کرد و رایگەیاند، بەپشتیوانیی سەرۆک و هەڤاڵانمان هەموو هەوڵێک لەپێناو بەهێزترکردن و پتەوترکردنی هێزی پێشمەرگە و پایەکانی هەواڵگری دەخەینەگەڕ.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە