کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناتۆ مانۆڕی سەربازی "جەمسەری باكوور" ئەنجام دەدات

.

02:58 PM - 30/05/2023

 ناتۆ مانۆڕێکی سەربازی بەبەشداری 150فڕۆکە ئەنجام دەدات.

سوپای فنلەندا لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند :مانۆڕێكی سەربازی فراوان بەبەشداری 150 فڕۆكەی جەنگی وڵاتانی رۆژئاوا لەجەمسەری باكوور دەستیپێكردووە. 

ئاماژەی بەوەشكردووە مانۆڕەكە لەهەریەك لەوڵاتانی سوید و فنلەندا و نەرویج بەڕێوەدەچێت بۆ دوو هەفتە بەردەوام دەبێت.

 سوپای فنلەندا ئەوەشیخستۆتەڕوو، مانۆڕە سەربازییەكە بەبەشداری فڕۆكە جەنگییەكانی هەریەك لەوڵاتانی ئەمریكا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا ئەنجام دەدرێت و ئامانج لێی بەهێزكردنی توانا سەربازییەكانی هاوپەیمانی ناتۆیە لەناوچەكانی جەمسەری باكوور.

 مانۆڕی سەربازی ناتۆ لەوڵاتانی ئەسكەندەناڤی ساڵانە ئەنجام دەدرێت و ئەمساڵیش دوانزە وڵاتی هاوپەیمانی ناتۆ و هەریەك لەوڵاتانی سوید و سویسرا تێیدا بەشدارن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە