کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کەشێکی ناسەقامگیر روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات

.

01:21 PM - 30/05/2023

بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم کەشێکی ناسەقامگیر روولە ناوچەکانی هەرێم دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند : بەپێێ پێشبینییەکان ئەمڕۆ سێشەممە،  ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت پاشان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت،  هاوکات پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە و ئەگەری کەمێک نمەباران هەیە لەسەر ناوچەشاخاوییەکانی هەرێم لە کاتەکانی دوانیوەرۆدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەربەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی  سبەینێ چوارشەممە، لەکاتەکانی بەیانی و دوانیوەڕۆ ئاسمانی هەرێم بەشێوەیەکی گشتی نیمچە هەوردەبێت و لە دوانیوەڕۆ وەئەگەری دروستبوونی کەشێکی ناسەقامگیر هەیە لەسەر ناوچەکان وپێشبینی  بارانبارین لەسەر ناوچە جیاجیاکان بە ڕێژەی جیاجیا هەیە لەگەڵ دروستبوونی هەورە تریشقەو بەرزبوونەوەی  تۆزیکی کەم و زیادبوونی خێرایی با.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 32 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 31 پلەی سیلیزی

دهۆک : 29 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 35 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی

سۆران : 28 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 37 پلەی سیلیزی

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە