.
10:23 - 29/05/2023
قەزای چەمچەماڵ هەنگاو بەرەو پێنجەمین فستیڤاڵی شانۆی قەزاكان دەنێت، لە كۆبوونەوەیەكی هونەری و راوێژكاری لە بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ كە تیایدا موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و حاكم ڕەمك ڕەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ و بەختیار شەریف بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری چەمچەماڵ لەگەڵ هونەرمەندان و شانۆكارانی سنووری قەزاكە ئەنجام درا و دواتر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كات و شوێنی ئەو فستیڤاڵە بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن خرایەڕوو ئاشكراكرا فستیڤاڵەكە لە ڕۆژی 21-9 ی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە