.
09:02 - 29/05/2023
لە هۆڵی پێشەوا، لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی عەدنان موفتی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی و سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و لێپرسراوانی حزبی و حكومی و هاوخەباتەكانی، چلەی تێكۆشەری دێرین و كەسایەتی شاری هەولێر شێخەڵڵا ئیبراهیم بەرێووەچوو.
لە رێورەسمەكەدا سەعدی ئەحمەد پیرە ووتاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی خوێندنەوە و تیایدا تیشكی خستەسەر خەبات و تێكۆشانی شێخەڵڵا ئیبراهیم ، كە پێشمەرگەیەكی نەبەرد و تێكۆشەرێكی رۆژانی سەختی خەباتی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردبووە و یەكێكەبووە لە تێكۆشەرانەی هەمیشە لەگەڵ تەبایی و ئاشتی و پێكەوە ژیان بووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە