کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق بڕی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێم زیاد دەكات

.

07:48 PM - 29/05/2023

بەهەوڵی وەزارەتی كشتوكاڵ، حكومەتی عیراق بڕیاریدا بەشێوەیەكی كراوە كۆی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەربگرێت. 

لەسەر ڕاسپاردەی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەفدێكی وەزارەتی كشتوكاڵ بەمەبەستی زیادكردنی بڕی وەرگرتنی گەنم لەجوتیارانی هەرێم سەردانی بەغدایان كرد، لەو بارەیەوە رزگار حەمە خدر راوێژكاری وەزیری كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان و ئەندامی وەفدەكە بەگەلی كوردستانی رایگەیاند: وەفدێكەیان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزاری ئابووری عیراق كۆبووەوە، لە چوارچێوەی كۆبوونەوەكەشدا حكومەتی عیراق قایل بوو، ئەو بڕگەیەی كە باس لەوە دەكات، وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق 375 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەردەگرێت لاببرێت، وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بە شێوەی كراوەیی بەردەوام دەبێت واتا جووتیاران چەند گەنمیان هەبێت لێیان وەردەگیرێت، هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا بە كردنەوەی دەروازەكانی ناوەراست و باشووری عیراق بەرووی هەناردنی بەرهەمی خۆماڵی جوتیارانی هەرێمی كوردستان

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە