.
05:49 - 29/05/2023
ئەمرۆ حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دیوانی وەزارەت پێشوازیكرد لە هونەرمەندی ناوداری كورد هۆمەر دزەیی.
لە دیدارێكدا، پرسەكانی پەیوەست بە پێشخستنی ڕەوتی هونەر و گۆرانی كوردی گفتوگیان لەبارەوە كرا و وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پێزانینی خۆی بۆ بەخششە هونەرییەكانی هونەرمەند دەربڕی و هیوای ساغی و سەلامەتی و سەركەوتنی بۆ خواست.
لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوزان بەرهەمێكی چاپكراوی خۆی بە دیاری بەخشییە هونەرمەند و لە بەرامبەریشدا هونەرمەند هۆمەر دزەیی بەرهەمێكی چاپكراوی خۆی بە دیاری بەخشییە وەزیری رۆشنبیری .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە