کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خەرجی مەکەن

.

08:30 AM - 29/05/2023

خەرجی مەکەن

ستران عەبدوڵڵا

بە گوفتار و بە کردار خیانەت زۆر خەرج دەکەن،
ناپاکی زۆر دێننە ناو باسەکانەوە. مەرد و ڕەند نابێ بە موناسەبە و بێ موناسەبە ناپاکی و خیانەت زۆر خەرج بکات. ئاخر دوایی وشەکە دەسوێ، ژەنگ دەبات  و بەهای نەتەوەیی و نیشتمانیی خۆی لەدەست دەدات.
تەنانەت لە ئاستی کۆمەڵایەتیشدا مرۆڤ زۆر تەڵاقی لەسەر زاران بوو، لە گەمەی  دامە و دۆمینە تا دەگات بە قورسی قومار خۆشی لێ هات و  بەکاری هێنا،  ئێ دوایی هەڵە دەفەرمێ و تێدەکەوێ ، بە چەشنێک سەد مارە بە جاش چاک و راستی ناکاتەوە.
بەرێزان کەم لە کار و کاردانەوەدا ئەم دەستەواژە هەستیارانە خەرج بکەن. راسێکەی هەر برینی خەڵک نەکولێننەوە و خۆتان  نەیکەنەوە بیریان ئیتر خۆی لە خۆیدا بەسە و کوردایەتی سەلامەتە.
خەرجی مەکەن، .. بۆ ئایندەی کوردستان بەها دەگمەنەکان بە دەستەواژە دەگمەنەکانەوە پایەدارن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە