کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوایین گورز بۆ "زەلیل" كردنی یاسا و دەسەڵاتە یاساییەكانی هەرێم نرا

.

08:39 PM - 28/05/2023

ئاوات خەیروڵڵا

یاسا شكێنی لە رێگریكردن لە یوسف محەمەد و داخستنی پەرلەمانەوە  بۆ كارا كردنەوەی كۆمسیۆن و سزادانی رۆژنامەنووسانی بادینان 

ماوەی چەند ساڵێكە دیاردەی یاسا شكێنی و هەتكردنی، بەتایبەت لە سنووری دەسەڵاتی زۆنی زەرد، زۆر دووبارە بوونەتەوە، یاسا و دەسەڵاتە یاساییەكانی هەرێم زۆر لەلای هاوڵاتییان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی شكێندراون. زۆربەی جارەكانیش بۆ مەبەستی دیاریكراوبوون.

رووداوەكانی چەند رۆژی رابردووی پەرلەمانی كوردستان، كە گرنگترین دامەزراوەی یاسادانانە لە وڵاتان جگە لە هەرێم، جێگری سەرۆكی پەرلەمان، بە ئیعازی شەخسیی پەیڕەوی ناوخۆ و یاساكانی خستە ژێرپێ و شكاندنی، بە نووسراوەكە و رێككارەكانی تر وایلێهات، پەرلەمان و سەرۆكایەتییەكانی هەرێم و حكومەت و ئەنجومەنی دادوەریی بەجارێك ناشرینتركران لەلای خەڵكی. 

هەروەها ئەوەی ئەمڕۆش ئەو پێنج ئەندامەی ئەنجومەنی دادوەری كردی دوا گورزی كوشندەبوو لە"قەزا". كە بەبێ بوونی نیساب كۆبوونەوە و بڕیاریانداوە بڕیاری حزبی پێش یاساكان بكەن. 

بۆیە لەمەودوا، وەكو یاساییەك هیچ یاسا شكێنییەك سەرنج و شۆ نییەـ بۆمن و زۆربەی هاوڵاتییانی ئەم هەرێمە و بە تەواوی  بووە بە حوكمی "قەرەقووش".

لەماوەی رابردوو، زۆرجار بەرپرسان هەرێمی كوردستانیان، بە وڵاتانی پێشكەوتوو دەچواند، بەڵام لە راستیدا سەلماندیان هیچ شوێن و كەسێك خۆزگە بەم ئەزموونە شكستخواردووە ناخوازێت. 

بەتایبەت لەدوای 32 ساڵ تازە بەتازە یاسا زەلیلی دەستی خێڵ و شەخسەنە و مەزاج بكرێنەوە و بە عینادی سیاسیی خەبات و شەهیدكردنی دەیان هەزار كەس زەربی سفر بكرێتەوە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە