.
06:15 - 26/05/2023
بەرێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان
بەبۆنەی بیست و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوەكەتانەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەكەین و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە خزمەتکردنی زیاتری لاواندا.
وەک چۆن لە خەبات و تێکۆشانی سیاسیدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەل و بواری بۆ پێشەنگی و سەرکردایەتیکردنی لاوان رەخساندووە، هەر لەو روانگەیەوە بووە رێكخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان بە جۆرێک دەرفەتی کاری بۆ رەخساوە کە لە مێژووی تەمەنی پڕ کۆششی خۆیدا و لە رێگەی پڕۆژە و چالاكییەكانییەوە رۆڵی گەورەی بینیوە لە گەشەپێدانی هۆشیاریی لاوان و هێنانەدی خەونەكانیاندا.
هیوادارین لە ئایندەی نزیکدا رێکخراوی ئازادیی لاوان بەداڕشتنی بەرنامەی کاری سەردەمیانە و سەرکردایەتیی خوێنی نوێوە کۆنگرەی خۆی ببەستێت و بەگوڕ و تینی زیاتر لە جاران خەبات بكات و ببێتە خەونی گشت لاوان لە تەواوی کوردستاندا.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە