.
06:10 - 26/05/2023
سەرچاوەیەك لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكراكردووە: پێنج لە گرنگترین ئاڵۆزییەكانی بودجەی ساڵی 2023 تێپەڕێنراون و سبەینێ دەنگ لەسەر پرۆژەیاساكە دەدرێت و چاوەڕوانیش دەكرێت پەسەند بكرێت.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاندووە، بودجەی ساڵی 2023 لە ڕووی بڕگە و پاشكۆكانەوە نزیكە لە تەواوبوون، هەروەها زنجیرەیەك دانیشتنی ماون بۆ چارەسەركردنی هەندێك كێشە، بەڵام بەگشتی بودجەكە گۆڕانكاری زۆری بەخۆوە بینیوە بەتایبەت لە دۆسێیە گرنگەكاندان.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكردووە: لەهەموو بارێكدا سبەینێ پرۆژەیاسای بودجەی 2023 ئامادە دەبێت بۆ ئەوەی پێشكەشی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بكرێت، بەوەش دەتوانرێت دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە