کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شاڵاو کۆسرەت رەسول پیرۆزبایی لە رێکخراوی ئازادی لاوان دەکات

.

02:13 PM - 26/05/2023

 

بەڕێزان: سکرتاریەت و ئەندامانی رێکخراوی ئازادی لاوان

 

(٢٤)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوی ئازادی لەئێوەو سەرجەم ئەندامانی رێکخراوەکەتان پیرۆز دەکەم، ئومێد دەکەم ئەم یادەتان ببێتە مایەی سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتر.

 

رێکخراوی ئازادی لاوان، لە ماوەی رابردوودا وەک رێکخراوێکی تایبەت بە لاوان لەژێر دروشمی لاوان کۆڵەگەی سەرەکی کۆمەڵگان و ئایندەی میللەتەکەمانن توانیویەتی خزمەتێکی بەرچاو بە لاوان بکات و ببێتە ناوەندێکی گرنگ بۆ پێگەیاندنی لاوان و رەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ دەرخستنی تواناکانیان.

 

بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە لاوان بناغەی خەباتکردن و خزمەتکردن بوونە، لە دامەزراندنی یەکێتییەوە تا ئێستا هەمیشە گەنجان و لاوان لەریزی پێشەوەی خەبات و داکۆکیکردن بوونەو ئایندەی حزب و حوکمڕانی بوونە.

بۆ قۆناغی داهاتوو ئامانجمانە رێکخراوەکە بە خوێنێکی تازەو بەرنامەی تازەو ستافێکی تازە بەگڕوتینەوە کاربکەن و خزمەتی لاوان بکەن و دەرفەتی گونجاویان بۆ بڕەخسێنن، وەک هەمیشەش لاوان پێشەنگی گۆڕانکارییەکان بن و بەتواناکانیان ببنە هەوێنی پێشکەوتن و گۆڕانکاری لە کۆمەڵگاکەماندا.

 

 

شاڵاو کۆسرەت رەسول

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە