کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژمارەی ئۆتۆمبێل لە عیراق ئاشكرا دەكرێن

.

01:34 PM - 26/05/2023

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی عیراق ئاشكرایكردووە، ژمارەی ئۆتۆمبیلەكانی لە ناو عیراق گەیشتوونەتە حەوت ملیۆن ئۆتۆمبێل جگە لە هەرێمی كوردستان، لەو بارەوە عەمید زیاد قەیسی بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی هاتوچۆی گشتی عیراق دەڵێت، ژمارەی ئۆتۆمبێل لە بەغدا دەگاتە چوار ملیۆن ئۆتۆمبێل، بەگشتیش حەوت ملیۆن ئۆتۆمبێل لە سەرتاسەری عیراق، جگە لە هەرێمی كوردستان هەیە، ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بەجوڵەی ماتۆڕسكیل و توكتوك بەمزوانە دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە، بەشێكیش لەو بڕیارانە لەسەر بنەمای پێشنیارێكی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆ بوون بەتایبەتی ماتۆڕسكیل.

ئەوەش لە كاتێكدایە سێشەممەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا ژمارەیەك بڕیاری لەبواری ڕێكخستنی هاتوچۆی پایتەخت و شارە گەورەكان و كەمكردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی و رووداوەكانی هاتوچۆ دەركرد، بەپێی یەكێك لەبڕیارەكانیش هاوردەكردنی جەند جۆرێك لە ماتۆڕسكیل قەدەغە دەكرێن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە