.
11:14 - 26/05/2023
1/جه‌ختكردنه‌وه لە قه‌ده‌غه‌كردنی دیارده‌ی سه‌ربرینی ئاژه‌ڵ له ده‌ره‌وه‌ی سەربڕخانە فه‌رمیه‌كان بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندارەكان . له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له رێگاكان و كۆلانه‌كان و مه‌یدانی ئاژه‌ڵان قه‌ده‌غه‌یه.
2/داخستنی ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئاژه‌ڵیان لێ سه‌رده‌بڕێت بەتایبەتی له مه‌یدانی ئاژه‌ڵان و رێگا سه‌ره‌كیه‌كان وه سزادانی یاسایی سه‌رپێچیكاران بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندارەكان.
3/پێویسته سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له سه‌ربڕخانه فه‌رمیه‌كان بێت و گۆشت به مۆری فه‌رمی ڤێتێرنه‌ری بچێته بازار وە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە ئەوشوێنانەی گۆشتی مۆرنەكراوی فەرمی دەفرۆشن دابخرێن وە سزابدرێن.
4/توندكردنه‌وه‌ی ڕێوشوێنی پرۆسه‌ی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له سەربڕخانە فه‌رمیه‌كان به‌تایبه‌تی له ئه‌نجامدانی پشكنینی پێش سه‌ربڕین وه پشكنینی دوای سه‌ربرین به‌مه‌به‌ستی دڵنیایی له ته‌ندروستی ئاژه‌ڵه‌كان وه سه‌لامه‌تی گۆشتی به‌رهه‌م هاتوو.
5/گرتنه‌به‌رو ره‌چاوكردنی گشت رێكکاره خۆپارێزیه‌كان له‌سه‌ربڕخانه‌كان له پۆشینی جلی تایبه‌تمه‌ند و ده‌ست كێش ...هتد . هه‌روه‌ها , پاك و خاوێن ڕاگرتنی سەربڕخانەكان و دەوروبەری سەربڕخانەكان وه ڕشاندنیان به ده‌رمانی تایبه‌ت.
6/قەدەغەكردنی هاتووچۆی و گواستنەوەی ئاژەڵ(مانگا,مه‌ر و بزن)
بۆ ناوەوە و دەرەوی هەر ناوچەیەك یان پارێزگایەك كە نەخۆشیەكەی تیدا سەرهەڵبدات بەشێوەیەكی كاتی.
7/قەدەغەكردنی هاوردەكردنی گۆشت و پیستە و بەرووبومی ئاژەڵ لەو ناوچەیەی كە نەخۆشیەكەی تێدا سەرهەڵداوە بەشێوەیەكی كاتی.
8/جەختكردنەوە لە ڕێگریكردن له هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ به شێوه‌ی نافه‌رمی و بەڕێگەی نایاسایی و به به‌بێ مۆله‌تی فه‌رمی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌سنوره‌كانی ده‌ره‌وه ، وه له‌نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ، هه‌روه‌ها,كۆنتڕۆڵكردنی خاڵە سنوریەكان بەهەماهەنگی لایەنە پەیواندارەكان.
9/كه‌ره‌نتینه‌كانی ڤێتێرنه‌ری له‌مه‌رز و فرۆكه‌خانه‌كان پشكنینی وورد ئه‌نجامبده‌ن بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه دێنه ناو هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی دڵنیایی له ته‌ندروستی ئاژه‌ڵه‌كان.
10/ وه‌زاره‌تمان رێككاری پێویست ده‌گرێته‌به‌ر، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ده‌رمانی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی ڕشاندنی شوێنی ئاژه‌ڵ و سەربڕخانەكان و مەیدانی ئاژەڵان و شوشتنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ بۆ له‌ناوبردنی مشه‌خۆری ده‌ره‌كی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم .
11/بۆ گەیاندنی پەیامەکانی ئەم هەڵمەتە نیشتیمانە وەزارەتمان داوا لە سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن دەکات کە هاوکارمان لە روماڵکردن و بلاوکردنەوەی ئەم رێنمایی و رێککارانەی سەرەوە بۆ هاووڵاتیانی بەڕێزی هەرێمی کوردستان بە گشتی.
*جگە لەم رێككارانە ،داواكارین لە خاوەن ئاژەڵ و گۆشت فرۆش و هاوولاتیان بە گرتنەبەری هۆكارەكانی خۆپارێزی وە پابەندی رێنماییەكانی ڤێتێرنه‌ری و تەندروستی بن .
راگەیاندنی وەزارەتی
کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە