.
09:57 - 25/05/2023
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەگەلی كوردستانی ڕاگەیاند: گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەرێژەی ١٠٪ی مانگانە) لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵەكانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ ، ٢٠٢٥ جێگیركرا.
هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند: یەكێتی كە وەك هەمیشە لە خەمی خەڵك و هاولاتیانی هەرێمدایە و هەروەك چۆن بەڵێنیدابوو كە پرسی بودجە و مووچە و داكۆكیكردن لە قوتی هاولاتیان پێشینەی كار و ئەركەكانیبێت لە بەغدا و ئەنجومەنی نوێنەران ، ئەمڕۆ یەكێتی ئەو بەڵێنەی بردەسەر و بابەتی ، موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم ، مافی پارێزگاكانی هەرێمی لە بودجەی بەگەڕخستن و وەبەرهێنان و گەشەپێدانی هەرێمەكان جێگیركرا.
هەرێم كەمال ئاغا وتیشی: گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەرێژەی ١٠٪ی مانگانە) لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵەكانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ ، ٢٠٢٥ جێگیركرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە