کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕوسیا: چاوەڕوان ناكەین لە كۆبوونەوەی ئۆپێك پڵەس بڕیاری نوێ بدرێت

.

04:57 PM - 25/05/2023


ئەلێكساندەر نۆڤاك، جێگری سەرۆك وەزیرانی ڕووسیا ڕایگەیاند، چاوەڕوان ناكەن لە كۆبوونەوەی داهاتووی ئۆپێك پڵەس هیچ هەنگاوێكی نوێ بنرێت، كە بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو لە ڤیەنا ئەنجام بدرێت.
نۆڤاك ڕاشیگەیاند، ئێستا نرخی یەك بەرمیل نەوت لەنێوان 75 بۆ 76 دۆلارە‌و پێشبینی دەكات تا كۆتایی ئەمساڵ نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بۆ سەرووی 80 دۆلار بەرزببێتەوە.
بڕیارە ڕۆژی 4ی حوزەیرانی 2023 وڵاتانی ئۆپێك پڵەس لە ڤیەننا كۆببنەوە بۆ تاوتوێكردنی بازاڕەكانی نەوت، جێگری سەرۆك وەزیرانی ڕوسیاش پێیوایە لەو كۆبوونەوەیەدا هیچ بڕیارێكی نوێ لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت نادرێت، بەوپێیەش بەرهەمهێنان لەو ئاستەی ئێستایدا دەمێنێتەوە.
سعودیە و وڵاتانی دیكەی بەرهەمهێنی نەوت لە هاوپەیمانێتی ئۆپێك پڵەس، لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا بڕیاریاندا بەشێوەیەكی خۆبەخشانە بەرهەمهێنانی نەوت بەبڕی یەك ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە كەمبكەنەوە، ئەمەش دوای ئەوەی نرخی یەك بەرمیل نەوت بۆ خوار 70 دۆلار دابەزی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە