کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی بەدواداچوون بۆ دامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم دەكات

.

08:10 AM - 25/05/2023


ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتی لەبارەی دۆسیەی دامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان و خاوەن بڕوانامە باڵاكانی هەرێم و ئەوانەی نیشتەجێی ناوچە جێناكۆكەكانن رایگەیاند سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵای و ئەنجومەنی راژەی حكومەتی عیراق كردووە و چەندین بەدواداچوونی كردووە ، پێی راگەیەندراوە لەدوێنێوە هەزار ناوی تر گەیشتۆتە ئەنجومەنی راژە كە مژدەیەكی خۆشە بۆیان.
بەدریە حسێن، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەوەشی خستەروو داوای كردووە ماوەی پركردنەوەی فۆرمی دامەزراندن بۆ هەفتەیەكی درێژكربكرێتەوە تاكو ئەوانەی كەگرفت لەداتا و بڕوانامەكانیان هەیە لەزانكۆكانی هەرێم  كێشەكەیان  بۆ چارەسەر بكرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە