.
06:41 - 22/05/2023
دوای ئەوەی لە ئەشكەوتێكدا لە قوبرس درەختێكی هەنجیر دەدۆزریتەوە، سەرنجی توێژەران رادەكێشێت، چونكە دەزانرێت كە ئەو هەنجیرە درەختی رەسەنی ناوچەكە نییە، دوای بەدواداچوون، دەردەكەوێت كە ئەو درەختە لە تۆوێكی ناو سكی تەرمێكەوە روواوە و گەشەی كردووە و هەنجیری گرتووە.
چیرۆكەكەشی بەو شێوەیەیە، ساڵی 1974 هاوڵاتییەكی تورك بە ناوی (ئەحمەد هەرگۆن) لە لایەن یۆنانییەكانەوە كوژراوە و تەرمەكەی فڕێدراوەتە ناو ئەو ئەشكەوتەوە، بەهۆی چوونە ژورەوەی تیشكی خۆر لە كونێكەوە بۆ ناو ئەشكەوتەكە و بەركەوتنی بە تەرمەكە، تۆوێكی هەرسنەكراوی هەنجیر لە ناو سكی تەرمەكەدا بووە و بەو هۆیەوە روواوە و گەشەی كردووە و بۆتە درەختێكی بەردار لەناو ئەشكەوتەكەدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە