کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی هەورەبروسكەوە سەدان دۆنم دەغڵودانی جووتیاران سوتا

.

12:42 PM - 20/05/2023



لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی هەورەبروسكەوە، سەدان دۆنم دەغڵودانی جووتیارانی سنووری قەزاكانی خورماتوو و ئامرلی و ناحیەی سلێمانبەگ سوتاوە، هاوكات بەرەبەیانی ئەمرۆ لە سنووری قەزای ئامرلی و گوندی قەرەناز و ناوچەی زەرگە بەهۆی هەورە بروسكەوە، ئاگر لە دەغڵودانی جوتیاران كەوتووەتەوە، رۆژی هەینیش  لە گوندەكانی زەنجەلی و عەبود، بەهەمان شێوە دەغڵودانی جوتیاران سوتاوە، بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی باران بارین و هەورە بروسكە، رۆژی پێنج شەممەی رابردووش، ئاگر لە دەغڵودانی جوتیارانی گوندی سنگور كەوتەوە.

بە پێی خەمڵاندنەكانی بەرگری شارستانی خورماتوو لە ماوەی سێ رۆژدا 400 بۆ 500 دۆنم دەغڵودانی جووتیاران سوتاوەو هۆكاری كەوتنەوەی سەرجەم ئاگرەكانیش هەورە بروسكە بووە، لای خۆیانەوە جوتیارانی سنوورەكە نیگەرانن لە دواكەوتنی دروێنەی دانەوێڵەكانیان و دەڵێن، هێزە ئەمنییەكان رێگەنادەن بە شەو دروێنە بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە