.
11:13 - 20/05/2023
بەپێی توێژینەوەك، كە لە گۆڤاری زانستی بڵاوكراوەتەوە، نزیكەی چارەكێكی دانیشتوانی جیهان لەو ناوچانەدا دەژین كە دەریاچەكانیان بەدەست وشكبونەوە دەناڵێنن یان ئاوی بەنداوەكانیان بەهەڵم دەبێت.
لە توێژینەوەكەدا، باس لەوەشكراوە، دەریاچەكان لە ئاستی جیهانیدا لە مەترسیدان و ئەوەش كاریگەرییەكی بەرفراوانی هەیە، هێڵی ژیان بۆ كۆمەڵگەكان و مرۆڤایەتی دابین دەكەن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ڕێزەی كە شایەنیەتی بەدەست ناهێنن، هەر بەپێی توێژینەوەكە، دەریاچەكان نزیكەی لەسەدا سێی رووبەری زەوی دەگرنەوە، بەڵام لەسەدا 87ی ئاوی شیرین لەسەری پێكدەهێنن، بۆ خواردنی مرۆڤ، كشتوكاڵ، یان تەنانەت بۆ بەرهەمهێنانی كارەباش بەكاردەهێنرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە