کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناشی هەرێم پێشبینی دەستپێكردنی شەپۆلێكی تاوەباران دەكات

.

11:00 AM - 20/05/2023



لەشەوی ڕابردوەوە شەپۆلێكی ناجێگیری كەشو هەوا و باران بارینی پچڕ پچڕ و هەورە بروسكەی بەردەوام ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستانی گرتوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەناوچە شاخاوویەكان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕیت، لەكاتەكانی ئێوارە كاریگەری زیاد دەبێت، هەروەها مەودای بینین لە نێوان شەش بۆ هەشت كیلۆمەتر دەبێت، بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینی ئەوەشی كردووە، پلەكانی گەرما دابەزینی بەرچاو بەخۆوە ببینێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە