کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و زانكۆی ڕاپەرین یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنیان ئیمزا كرد

.

08:34 PM - 16/05/2023

دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و زانكۆی ڕاپەرین، گفتوگۆیان لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكان و ئەنجامدانی كاری پێكەوەیی كرد و یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنیان ئیمزا كرد.

سەرۆكی زانكۆی ڕاپەرین د.پەیمان رەمەزان، پێشوازی لەوەفدێكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بەسەرۆكایەتی پرۆفیسۆر د.محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەكە كرد. لەدیدارێكدا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكان و هەماهەنگی و ئەنجامدانی كاری پێكەوەیی كرد ، بەمەبەستی ئەنجامدانی ۆركشۆپ و چالاكی جۆراوجۆری زانستی و هاوكاریكردنی یەكترلەسەرجەم بوارەكاندا، دواتریش یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنیان ئیمزاكرا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە