کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خەرامان -17- شۆرشگێران

.

11:37 PM - 14/05/2023

خەرامان
-17-
شۆرشگێران
ستران عەبدوڵلا
گۆشەیەکی تر و دیمەنێکی ترە، ئاخر دیمەنی جوان  هەر دیمەنی گەنجە کلێتە بەسەرەکانی کۆمەڵە و هەر دڵەزیندووەکەی یەکێتیی نییە، باسکی بە هێزی یەکێتیی و قۆڵی پۆڵایینی یەکێتیی شۆرشگێرانیش هەیە. پیاوماقلانی چەپ و شۆرشگێرە سەنگینەکانی یەکێتیش  هەن کە کوردایەتی خاڵسیان دەکرد و بێ بەهاراتی تۆخی مارکسیزم  ئیقدامیان دەکرد و گیانفیداییان بە شێنەیی و قووڵ خۆی دەنواند. ئەمانە خۆشەویستەکانی مام جەلال بوون، لە دڵەوە بۆ دڵ ، وەختێک چاوی تیژی کۆمەڵەکانی لێ دیار نەبوو!.
شۆرشگێرەکانی سۆشیال دیموکرات بوون لە وەختێکدا سۆشیال دیموکراتی لە دونیای شۆرشگێریدا مۆد و باو نەبوو. مەعلوم ئەو دەم باو باوی ،کاک کەمال فوئاد وتەنی ،  ئەولادی ئەم عەسرەی مارکسییە ماوییەکان بوو.
دڵی ئەم یەکێتیی شۆرشگێرانە دڵی جەلالییە رۆشن و سەریحەکان و ئۆرگانیشیان رزگاری و کوردایەتی بوو. تەماشا بکەن چەند ئامانجێکی قشتە؟ رزگاری و کوردایەتی کە ئیتر دوای ئەم هەقە رەوانە ، دوانە ئاو رادەوەستێ.
ئەم جوانیەش بەشێک بوو لە تابلۆی شۆرش و رەنگێک بوو لە رەنگەکانی باخچەکانی رێکخراوی نیمچە بەرەیی  و لەتێک بوو لە شاخ و داخی کوردستان.
ئەم  تێکۆشەرانە ناویان هاورێ نەبوو، بە سونەتی کۆن  هەڤاڵ بوون. بەڵام بە فیعلی هاورێیەکی متمانەپێکراوی رێی دوور مەودای شۆرشی نوێ بوون . خەباتیان فەرموو ،عارەقیان ڕشت و شەهیدیان دا ، کۆنگرەیان کرد و قسەیان لەم چیرۆکەدا هەبوو و هەیە.جا دەستیشیان خۆش بێ و یاد و یاریان پایەدار بێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە