کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خەرامان -12- تیپی شەهادەت

.

12:47 PM - 09/05/2023

خەرامان
-12-
تیپی شەهادەت
ستران عەبدوڵلا
لەشەرحی ئیسلامەتیدا گیانباز و گیانفیدا بۆیە ناوی شەهیدە چونكە شاهیدە بەسەر دادێكی ڕەوا و هاوار و ڤیخانی مەزڵومێك.
شایەتی لەسەر حەقێكی خوراو و ڕاسان بەرامبەر بەو هەق خواردنە دەدات. یانی شەهید هەم گیان دەبەخشێ و هەم ئیفادەی ڕاستی و ڕەوایی دەدات.
دەزانم زۆری بە دەمەوە وترا تا لە جێی وشەیەكی قەدیمی عەرەبی گیانبەختكردووەیەكی مۆدێرن جێی بگرێتەوە. بەڵام مانای شەهید بۆ كورد هەر ئەوە نییە لای عەرەب و لای میللەتانی تر هەیەتی. كە لە جەنگدا هەڵمەت دەبا و دەفعی بەڵای دوژمنان دەكاتە ئامانج.
شەهیدی كورد: شایەت و شاهد و گیانبەخشیشە. شایەتی دەدا كە خەڵكێك هەن زۆڵمیان پێ قبوڵ ناكرێ و بۆ نرخی ئەوە هاتونەتە كۆری موقاوەمەتەوە. شاهیدی دەدا بە مانای ئیفادە لە بەردەم دادگای مێژوو و دادگای خوای هەموو نەتەوەكان كە ئەم زوڵمە هەیە و ئەم بەرەنگاریش بۆ راماڵینی پێویست بوو. نرخی ئەم شایەتیەش گیانبەخشینە چونكە ئەگەر هاتنی خۆری ئازادی و رزگاری و دادپەروەری وا ئاسان بوایە هەموو كەس پێی دەوێرا جا بەڵكو ڕۆژێك ئازادی ببێتە دەستكەوتێك ئیتر رۆحی مرۆڤەكانی نەوێت.
هەر وەك مەحمود دەوڵەت ئابادی گوتی: (ئازادیمان دەوێت و خوێنی تریشمان نییە بۆ بەخشین).
ئەم شەرحە بۆ یەك شەهیدە، ئەی ئەگەر وەك وێنەی هاوپێچ كە شەهیدێك بە ئارامی پاڵكەوتووە و سێ رەفیقی پێشمەرگە درودی لەسەر دەخوێنن و ئینجا خۆشیان لە وێستگەیەكی تردا شەهید دەبن؟
ئەمە بەس لە شۆڕشی نوێ قەوماوە.
شایەت و شەهید، كفن دوور و مردوو شۆر، لاوانەوە و درودخوێنی هەر خۆیان تیپی شەهادەت بن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە