کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خولی وەفا بۆ خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

.

03:40 PM - 07/05/2023

ئێوارەی رۆژی شەممە  ٦-٥-٢٠٢٣، كۆتایی بە خولێكی بەرفراوان و درێژخایەنی تیپە میللییەكان هات کە بەناوی(خولی وەفا بۆ خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق) بەهاوکاری و سپۆنسەری خانمی یەكەمی عیراق رێكخرابوو.

لەخولەکەدا تیپە میللییە بەهێز و پاڵەوانەكانی(سلێمانی و رانیە و چەمچەماڵ و كۆیەو شارەزور و هەڵەبجە و دوكان و پێنجوێن و بتوێن و بازیان) و سەرجەم ناوچە جیاجیاكانی تر بەشدارییان كرد، بۆماوەی زیاتر لە سێ مانگ یارییەكان بە سیستمی چوون و گەڕانەوە لەو شارو شارۆچكانەی كوردستان دەكران.

یاریی كۆتایی هەردوو تیپی خانەقای سلێمانی و رەیانی بازیان لە یاریگای زانكۆی سلێمانی بەئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگایی سلێمانی و ژمارەیەکی زۆر لەوەرزشکاران و وەرزش دۆستان بەڕێوەچوو و پاش یەكسان بوون 3-3، بەپەنالتی خانەقا یارییەكەی بردەوە و بوو بە پاڵەوانی خولەكە و لەكۆتاییشدا خەڵاتەكانی خولەكە دابەشكران.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە