.
04:29 - 07/04/2023
خولی فوتساڵی ماموستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی گەرمیان كۆتایی هات كە لە لایەن بەشی وەرزشی مەڵبەندی 11ی گەرمیانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانەوە كرایەوە و 9 بەشی زانكۆی گەرمیان بەشداربوون لەخولەكەدا.
لەیاری كۆتاییدا كە بەئامادەبوونی میقداد شیخ بەهادین لێپرسراوی مەڵبەندی 11ی گەرمیان بەڕێوەچوو, تیادا كۆلێژی زانست و كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی گەرمیان یاری كۆتاییان ئەنجامدا و دوای دوو گێم لەیاریكردن و یەكسان بوونیان بەبێ گۆڵ, دواجار پەنا برایە بەر لێدانی یەكلاكەرەوە و كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بوونە پاڵەوانی خولەكە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە