کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەرجەنتین لە پێشەنگی ڕیزبەندی فیفادایە

.

04:27 PM - 07/04/2023

بۆ یەكەمجار لە ماوەی شەش ساڵدا، ئەرجەنتین پاڵەوانی جیهانی لە ڕیزبەندی فیفادا پێشەنگی وەرگرت و پێش فەرەنسا و بەرازیل كەوت.
دوای ئەوەی بۆ سێیەمجار لە مێژووی خۆیدا نازناوی جامی جیهانی قەتەر 2022ی بەدەستهێنا، ئەرجەنتین دوو یاری دۆستانەیان بەسەر پەنەما (2-0) و كوراساو (7-0) بردەوە.
بەڕازیلی پێشەنگی پێشوو گەورەترین دۆڕاو بوو، دوای ئەوەی لە یاریی دۆستانەدا بەرامبەر مەغریب لە 25ی ئازار لە تەنجەرز دۆڕا، بۆ پلەی سێیەم دابەزی.
فەرەنسا كە پلەی دووەمی مۆندیالی ٢٠٢٢ بوو، دوای سەركەوتنە گەورەكەی بەسەر هۆڵەندا بە ئەنجامی ٤-٠، پاشان ئێرلەندا بە ئەنجامی ١-٠، لە سەرەتای وەرزی پاڵاوتنەكانی جامی ئەوروپا ٢٠٢٤ بۆ پلەی دووەم بەرزبووەوە.
بەلجیكا لە پلەی چوارەمدا مایەوە و ئینگلتەرا لە پلەی دووەمدایە، لە بەرامبەردا ئاڵوگۆڕی پێگە لە نێوان سەنیگالی (18) و دانیمارك (19) گۆڕانكارییەكی دیكەی ڕیزبەندی بوو.
لەسەر ئاستی جیهانی عەرەبی، هەڵبژاردەی مەغریب لە پلەی یازدەهەمدا مایەوە، دوای ئەوەی پلەی چوارەمی لە مۆندیالی 2022 تەواوكرد. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە