.
04:21 - 07/04/2023
یانەی تۆلۆز سەركەوت بۆ یاری كۆتایی ڕكابەرییەكانی جامی تۆپی پێی فەرەنسا، دوای ئەوەی لە قۆناغی پێش كۆتاییدا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە ئانێسی بردەوە.
ڕۆژی 29ی نیسان، تۆلۆز ڕووبەڕووی یانەی نانتی پاڵەوانی بەرگریكار دەبێتەوە، كە ڕۆژی چوارشەممە بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە لیۆنی بردەوە.
تۆلۆز كە پلەی سێزدەیەمی خولەكەی بەدەستهێنا و لە كۆتا چوار یارییدا سێ یاریی دۆڕاندووە، بۆ دووەمجار لە مێژووی خۆیدا سەركەوت بۆ یاری كۆتایی جامی فەرەنسا، دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٥٧ لەسەر حیسابی ئەنجەرز بە ئەنجامی ٦-٣ نازناوەكەی بەدەستهێنا.
سەرەتا تۆلۆز لە ڕێگەی لێدانی سەرێكی زاكاریا بوخالالی یاریزانی مەغریبیەوە گۆڵی یەكەمی لەدەقەی (36) تۆماركرد ، بەڵام ئانیسی لەرێی گابرێل سواسۆی چیلیەوە لەدەقەی 45 گۆڵی بەرامبەربوونەوەی كردەوە
فاریس چایبی یاریزانی جەزائیری كە لە دەقەی ٦٤ لە جیاتی ڕافایل ڕاتاوی بەڕازیلی هاتە ناو یاریگا لەدەقەی 85 گۆڵی دووەم و بردنەوەی تۆڵۆزی تۆماركرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە