کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوحەیل بووە پاڵەوانی جامی قەتەر

.

04:15 PM - 07/04/2023

 یانەی دوحەیل بۆ سێیەم جار لە مێژووی وەرزشیدا نازناوی جامی قەتەری بەدەستهێنا، لەو كاتەوەی كە لە ساڵی 2015 یەكەم نازناوی بردەوە؟
دوحەیل لە یاری كۆتاییدا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی بە هەژموونی سەد هێنا و  نازناوی جامی قەتەری بردەوە.
یارییەكە لە گێمی یەكەمدا چەندین هەوڵی هەردوو یانە بەخۆیەوە بینی، كە بە بێ گۆڵ یەكسانبوون كۆتایی هات.
دوحەیل لە دەقەی 48 لەرێگەی ئۆلۆنگای  كینینەوە گۆڵی یەكەم و پێشكگەوتنی تۆماركرد، دواتر فێرجانی ساسی تونسی لە دەقەی 53 گۆڵی دووەم و دلًَنیایی دوحەیلی نوسییەوە.
پێشتر سەد لە پاڵەوانێتییەكەدا ٣ جار نازناوەكەی بەدەستهێنا ئەوانیش لە ساڵانی(٢٠١٧ و ٢٠٢٠ و ٢٠٢١)، لەكاتێكدا دوحەیل دوو جار نازناوەكەی لە ساڵانی (٢٠١٥ و ٢٠١٨) بردۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە