کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمشەو خولی ئیتاڵیا یاری گرنگی تێدایە

.

04:11 PM - 07/04/2023

ئەمرۆ ركابەرییەكانی  هەفتەی 29ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا دەستپێدەكات و هەریەك لە یانەكانی ئینتەرمیلان ، ناپۆلی ، ئەی سی میلان بە جیا یارییان هەیە، ناپۆلی هەوڵی نزیكبوونەوەی زیاتر لە نازناوەكە دەدات دوای ئەوەی لە یاری رابردوودا بەئەنجامێكی گەورە بە میلان دۆڕا.
سەعات 6ی ئیوارە ئینتەر دەبێتە میوانی سالیرنیتانا ، نیراتزۆری دەیەوێت كۆتایی بە ئەنجامە خراپەكانی لە خول بهێنێت بەوەی لە سێ‌ یاری رابردوودا  دوچاری شكست بووە و نەیتوانیوە سەركەوتن تۆماربكات. ئینتەر بە 50 خاڵ لەپلەی چوارەمی ناوچەی چامپیۆنس لیگ دێت و مەترسی دابەزینی بۆ پلەكانی پێنجەم و شەشەم هەیە لەئەگەری ئەنجامی نەخوازراو
سەعات 8ی شەو ناپۆلی لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی لیچی، تیپەكەی سپالێتی یەك هەنگاوی ماوە بە خەونەكەی بگات و بەرەسمی نازناوی سكۆدیتۆ بباتەوە، هەرچەندە لە یاری رابردوودا بە میلان دۆران، بەڵام ئامانجی یانەكە گەرانەوەیە بۆ سەركەوتن و بەدەستهێنانی 3 خاڵی یاریەكە.
یانەی ئەی سی میلانیش لە سەعات 10ی شەو میوانداری لە ئیمپۆلی دەكات، رۆسۆنێری 51 خاڵی هەیە و لەپلەی سیًَیەم گیرساوەتەوە، ئامانجی كێبركێكردنە لەسەر بەدەستهێنانی كورسییەكی چامپیۆنس لیگی وەرزی داهاتوو ، هەربۆیە دەیەوێت سەركەوتن بەسەر میوانەكەیدا تۆماربكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە