کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ساڵانە بەهۆی سوتانی غازەوە 12 ملیار دۆلار زیان بە عیراق دەگات

.

11:43 AM - 01/04/2023



بەبڕیاری سەرۆك وەزیران وەبەرهێنان لەبواری غازدا دەكرێت و ڕێگری لەبەفیڕۆچوونی سوتاندنەكەی دەگیرێت كە ساڵانە بە هۆیەوە زیانی 12 ملیار دۆلار بەر عیراق دەكەوێت .

ڕاوێژكاری ئابووری سەرۆك وەزیرانی عیراق لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند عیراق ساڵانە بەهۆی سوتان و هاوردەی غازەوە دوانزە ملیار دۆلار زیانی پێدەگات.

 وتیشی بە بڕیاری سەرۆك وەزیران لە دوو ساڵی داهاتوودا وەبەرهێنان لە بواری غازدا دەكرێت و ڕێگری لە بە فیڕۆچوونی دەگیرێت، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق باسی لەوەشكرد پلانەكەی حكومەتی عیراق لە ڕووی پاراستنی ژینگە و بەفیڕۆنەدانی غازەوە سوودی زۆر بە عیراق دەگەیەنێت و وادەكات هاوردەی غاز لە وڵاتانی دەرەوە بۆ عیراق ڕابگیرێت كە ئەوەش سوودێكی ئابووری زۆر بە وڵاتەكە دەگەیەنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە