کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەكات

.

11:30 AM - 01/04/2023

بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بكات.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران كارنامەی دانیشتنی سبەینێ یەكشەممەی بڵاوكردووەتەوە.

 

بەپێی كارنامەكە كە سێ خاڵ لە خۆدەگرێت، لە خاڵی دووەمیان تایبەتە بە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە.

 

ئەوەش دوای ئەوەدێت، ناوەڕاستی ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی بە پارێزگابوونی شارەكەی پەسەندكرد و هەنگاوی یاسایی بە پارێزگابوونەكە لە ئەنجومەنی نوێنەران تەواو دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە