کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسیی هەرێم كاتی كۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلە خۆڵبارینەی راگەیاند

.

11:25 AM - 01/04/2023

كەشناسیی هەرێم پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما لە شارەكانی هەرێم بەرزبنەوە و ئاسمانیش لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواودا دەبێت و لەمڕۆوە خۆڵبارین كۆتایی بێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە هەندێ ناوچەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

هەروەها پلەکانی گەرما (1-3) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوی رۆژی پێشووبەرزدەبنەوە و كۆتایی بەو خۆڵبارینە بێت .

كەشناسی پێشبینی ئەوەشی كردووە، سبەینێ ئاسمان نیمچەهەور بێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پلەکانی گەرما بە (2-4) پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمڕۆ. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 17

سلێمانی : 15

دهۆک : 14

کەرکوک : 18

هەڵەبجە : 16

زاخۆ : 14

سۆران : 12

گەرمیان : 21

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە