کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە شاری موسڵ زیاتر لە 10 تەرم دۆزرانەوە

.

03:04 PM - 31/03/2023

بەرگری شارستانی موسڵ، زیاتر لە 10 تەرمی لە شارەكە دۆزییەوە كە تائێستا ناسنامەیان ئاشكرا نییە. 

لەو بارەوە میدیا عیراقییەكان ئاشكرایانكردووە، تیمێكی گەڕان و رزگاركردنی سەربە بەرگری شارستانی پارێزگای نەینەوا لە ناوچەی مەیدانی سەربە شاری موسڵ، 12 تەرمیان دۆزیوەتەوە كە ناسنامەیان ئاشكرا نییە، راشیگەیاند، تەرمەكان رەوانەی پزیشكی دادی موسڵ كراون، بە مەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی.

دۆزینەوەی ئەو تەرمانە لەكاتێكدایە كە لە ساڵی 2014دا تیرۆریستانی داعش شاری موسڵ و دەوروبەریان داگیركرد و ماوەی سێ ساڵ لەو شارە مانەوە، لە دوای ئازادكردنی موسڵیش چەندین تەرم و گۆڕی بەكۆمەڵ دۆزراونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە