کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشێكی سارد ڕوو لە هەرێم دەكات

.

10:55 AM - 31/03/2023



لەبەشێك لەناوچە شاخاوییەكانی سنوری پارێزگای دهۆك لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە بەفربارین دەستیپێكردووە، پێشبینیش دەكرێت لەدوو رۆژی داهاتوودا هەرێمی كوردستان بەگشتی بكەوێتە ژێر كاریگەری شەپۆلی بارستە هەوای سارد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا پێشبینیكردووە، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو بێت لەگەڵ بارینی باران لە زۆربەی ناوچەكان هەندێك كات هەورە تریشقە و لێزمە باران دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر بارین دەبێت.

 پێشبینیدەكرێت سنووری پارێزگای دهۆك ڕێژەی دابارینی زیاتر بێت، لە هەندێك ناوچە ئەگەری بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردووە، بە شێوەیەكی گشتی پلەكانی گەرما زۆر نزم دەبنەوە، بەراورد بە تۆمارەكانی رۆژانی رابردوو، لە ناوچە شاخاوییەكان نزیكدەبێتەوە لە سفر پلەی سیلیزی، ئەوەشی رونكردۆتەوە، سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری بارینی كەمێك نمە باران هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە