کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی ناوەندی: قۆنا بەقۆناغ بەهای دۆلار دادەبەزێت

.

09:45 AM - 31/03/2023



 بانكی ناوەندی عیراق هۆكارەكانی دابەزینی قۆناغ بەقۆناغی بەهای دۆلاری بەرامبەر بەدیناری عیراقی لە دوو رۆژی رابردودا دەستنیشان كرد و رایگەیاند، لەنێوان نرخی رەسمی و بازاڕەكان، جیاوازی لە بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار نامێنێت.
عەمار حەمەد خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی رایگەیاند، بانكی ناوەندی چەند ڕێوشوێنێكی گرتوەتەبەر بۆ كەمكردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار، بەتایبەتی لە ڕێگەی ئەو سێ پاكێجەی كە لە سەرەتای ئەمساڵدا خستویەتییە بازاڕەوە، كە بەس بون بۆ چارەسەركردنی بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار.، ئەوەشی خستەڕوو، بانكی ناوەندی لەگەڵ یەكێتی ژورە بازرگانییەكانی عیراق و ژمارەیەك بازرگان كۆبونەوەی ئەنجامداوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئاستەنگەكان و دانانی میكانیزم بۆ چارەسەركردنیان،  پێدەچێت پاكێجی نوێ دەربكرێت بۆ چارەسەركردنی هەموو ئەو ئاڵنگاریانەی كە ڕوبەڕوی بازرگانەكان دەبنەوە بۆ ئاسانكاری دەستڕاگەیشتنیان بە دراوی بیانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە