کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پیرۆزبای مەکتەبی ڕێکخستن، بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی وەرزشی ڕانیەوە بۆ خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان

.

08:16 PM - 30/03/2023

بەڕێزان دەستەی کارگێری و یاریزانەکانی یانەی وەرزشی ڕانیە

یانەی وەرزشی ڕانیە یەکێک لەیانە بەهێزەکانی خولی تۆپی پێی پلە یەکی کوردستان کە جیگەی ئومێدی هاندەران و وەرزشەوانان و دانئشتوانی دەڤەری ڕاپەڕینە بەگشتی، دیارە دوای ٢٣ ساڵ لەچاوەڕوانی و پاش پێشکەشکردنی ئەو ئاستە بەرزەی لەدوا یاری یانەکەیان لەخولی یانە پلە یەکەکانی کورستاندا توانیان سەربکەون بۆ خولی نایابی کورستان، بەم سەرکەوتنە گەورەیەیان توانیان دڵی هاندەران و وەرزشوانانی سنورەکەیانیان و دەڤەری ڕاپەڕین خۆشبکەن و ببنە جێگەی ئومێدی زیاتر بۆیان .

بۆیە بەبۆنەی ئەم سەرکەوتنە گەورەیەوە بەناوی لێپرسراوو تەواوی هەڤاڵانی مەکتەبکەمانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی دەستەی کارگێڕی و یاریزانان و هاندەران و دانیشتوانی ڕانیەو دەڤەری ڕاپەڕین دەکەین، خوازیارین ئەم سەرکەوتنە ببێتە مایەی بەهێزترکردنی یانەی وەرزشی ڕانیە لەخولی نایابی کوردستاندا و بتوانن ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەن و بگەنە ئاستی یانە دیارەکانی عێراق و یانە عەرەبیەکانیش، هیوامانە ئەم یانەیە لەیاریە نێودەوڵەتیە بەهێزەکاندا ببینینەوەو یاریزانەکانیان ببنە ئەستێرە دیارەکانی تۆپی پێ، بەئاستە بەهێزەکانیان دڵخۆشی بخەنە دڵی هاندەران و خەڵکی دەڤەری ڕاپەڕین و کوردستان .

جاریکی تر پیرۆزەو سەرکەوتوبن 

 

مەکتەبی ڕێکخستنی 

یەکێتی نیشمانی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە