کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تابلۆكانی نێو گەلەری شانەدەر بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونەتەوە

.

06:55 PM - 30/03/2023

لەبەردەم پاركی شانەدەر لەشاری هەولێر سەبارەت بە بەتاڵكردن و گواستنەوەی تەواوی تابلۆ گرانبەهاكانی ئەرشیفی هونەری پانزە ساڵی گەلەری شانەدەر، بەبێ ئاگاداری و ئامادەبوونی خاوەن و ڕێكخەری گەلەرییەكە و بەبێ دۆكیومێنت كردن بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونەتەوە . 

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هاوكار رزگار خاوەن و ڕێكخەری گەلەرییەكە رایگەیاند ئەو تابلۆیانەی كە لەنێو گەلەری شانەدەردا دانرابوون تەنها تابلۆی هونەرمەندانی كوردستان نەبوو بەڵكو تابلۆی هونەرمەندانی ناوداری جیهانی تێدابووە بەڵام ئێستا تابلۆكانیان بەبێ ئاگاداری ئەوان بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە