.
01:13 - 30/03/2023
بەڕێزان: یاریزانان و دەستەی راهێنەران، دەستەی کارگێڕی و هاندەرانی یانەی وەرزشی رانیە
لە دڵەوە پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنتان لە خولی یانە پلە یەکەکانەوە بۆ خولی نایابی کوردستان.
ئەم سەرکەوتنەی یانەی رانیە مایەی دڵخۆشی و شادومانی هەموومانە، کە یانە وەرزشیەکەی دەروازەی راپەڕین بە هەوڵ و هیمەتی هەمووتان و پشتیوانی جەماوەرە دڵسۆزەکەتان توانی قۆناغێکی گرنگ ببڕێت و بگاتە ریزی پلە نایابەکانی کوردستان و لە ساڵانی داهاتوو هاوشانی یانە گەورەکانی کوردستان کێبڕکێ دەکات لە خولی نایابی کوردستان، ئەمەش دەستکەوتێکی گرنگەو شانازییەکە بۆ جەماوەرو دڵسۆزانی دەروازەی راپەڕین.
دووبارە پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەکەم، پاڵپشت و پشتیوانتانین بۆ بەرەوپێشبردنی وەرزش لە دەڤەرەکەو رەخساندنی هەلی زیاتر بۆ وەرزشوانانی ناوچەکەو سەرکەوتنتان لە قۆناغەکانی داهاتوودا.
دەرباز کۆسرەت رەسول
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە