.
11:05 - 29/03/2023
دكتۆر ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا دەستپێكردنی پرۆسەی پێشكەشكردنی بۆ خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان راگەیاند، باڵا ئاماژەی بەوەشكرد بۆ ئەمساڵ زیاتر لە شەش هەزار كورسی بۆ خوێندنی دیبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرا دابینكراوە و لە رۆژی یەكشەمەی داهاتووەوە پێشكەشكردن بۆ بەدەستهێنانی كورسی خوێندن دەستپێدەكات. دكتۆر ئارام محەمەد قادر تەئكیدیشیكردەوە وەرگرتنی خوازیارانی خوێندنی باڵا لەسەر بنەمای نمرە و توانستی زانستییان دەبێت و لە كێبڕكێیەكی دادپەروەرانەدا بڕیار لەسەر وەرگیراوان دەدرێت
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە