کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەنها لەسەدا 20ی هاوكارییە ماددیەكانی ئەمریكا ڕاستەوخۆ بە كیێڤ دەدرێت

.

09:50 PM - 29/03/2023

سەرۆکی لیژنەی کاروبارەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکادەڵێت "تەنها لە 20%ی هاوکارییە مادییەکانمان راستەوخۆ دەدرێت بە ئۆکرانیا"


مایكڵ ماكۆڵ سەرۆكی لیژنەی كاروبارەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بەو هاوكارییە داراییانەی پێشكەشی حكومەتی ئۆكرانیا دەكرێت ڕایگەیاند "تەنها لەسەدا 20ی ئەو هاوكارییە داراییانەی بۆ كیێڤ دانراون ڕاستەوخۆ دەڕوات بۆ حكومەتی ئۆكرانیا بەشێوەی پشتگیری ڕاستەوخۆ بۆ بودجەی ئەو وڵاتە"

 ئەوەشی خستەڕوو،لە كۆی ئەو 113 ملیار دۆلارەی كە لە چوار پاكێجی یارمەتیدان بۆ ئۆكرانیا تەرخانكراوە نزیكەی لەسەدا 60ی بۆ هێز و سەربازان و نوێكردنەوەی كۆگاكانی چەك و ئامێرە سەربازییەكانی تەرخانكراوە و ئەوەشی ماوەتەوە وەك هاوكاری مرۆیی بۆ هاووڵاتیان نێردراوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە